بوار، تایبه‌ت
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆسته‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا گه‌ره‌نتى له به‌غداوه وه‌رگرتووه کە ئەو هەڵبژاردنەی لە نێو ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێوەچووە بۆ پۆستەکانی ئەو پارێزگایە نەچێته بوارى جێبه‌جێكردن.
بوار زانیویه‌تى، له دواى ئه‌وه‌ى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا بایكۆتى هه‌ڵبژاردنى پۆسته‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگای بۆ دابه‌شكردنى پۆسته‌كان كرد‌و له ئێستادا به‌هۆى هه‌وڵه‌كانى پارتى جێبه‌جێكردنى گۆڕانكارییه‌كان له‌و پارێزگایه وه‌ستاون و نه‌چوونه‌ته بوارى جێبه‌جێكردن.
به‌پێى زانیارییه‌كان، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گه‌ره‌نتى له به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكومه‌تى عێراق وه‌گرتووه ئه‌و گۆڕانكارییانه نەچنە بوارى جێبه‌جێكردن.