#بوار وەزارەتی نەوتی عێراق و حکومەتی هەرێم ڕێککەوتوون لایەنی سێیەم بەگرێبەستی کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێم بچێتەوە و لەگەڵ سیاسەتی وەزارەتی نەوتی عێراق بیگونجێنێت. لەماوەی ڕابردوو بەغدا تاکلایەنە خواستی خۆی بۆ دەستکاری گرێبەستەکان پیشاندا، بەڵام هەرێم و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی نەوت دژی ئەو خواستەی بەغدا وەستانەوە. دواتر هەرێم و بەغدا ڕێککەوتن لایەنی سێیەم پێداچوونەوە بەگرێبەستەکان بکات. بەپێی زانیاریەکانی بوار، هێشتا ئەو لایەن و دامەزراوەیە دیاری نەکراوە کە ئەرکی پێداچوونەوەی گرێبەستەکانی پێ دەسپێردرێت بەڵام هەردولا لەسەر ئەوە کۆکن لایەنێکی بیانی بێت و بەغدا تەنها مەرجی ئەوەیە گرێبەستەکان بە شێوەیەک هەموار بکرێن لە جۆری هاوبەشی بەرهەم بگۆڕدرێن بۆ گرێبەستی خزمەتگوزاری یان لانی کەم لەگەڵ سیاسەتی وەزارەتی نەوتی عێراق بگونجێت.