گرنگ

بەرەى تورکمانى: كه‌س ناتوانێت پێكهاته‌ی توركمان فه‌رامۆش بكات

2024-08-11

 

#بوار به‌ره‌ی توركمانى عێراق هەڵوێستى خۆى لەبارەى کۆبوونەوەکەى دوێنێ بەغدا بۆ دیاریکردنى پارێزگار و سەرۆکى ئەنجومەن ڕاگەیاندو و هۆشدارى دەداتە لایەنەکان. به‌ره‌ی توركمانى له‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی رویداوه‌ دژی سازان و پێكهاتن و ته‌بایی نێوان لایه‌نه‌كانه‌ و كێشه‌ی كه‌ركوك به‌ دابه‌شكردنی پۆست چاره‌سه‌ر نابێت، هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی "كه‌س ناتوانێت پێكهاته‌ی توركمان فه‌رامۆش بكات". به‌ره‌ی توركمانی عێراق له‌ كه‌ركوك له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "دان به‌ گۆڕانكاریه‌كانی كه‌ركوكدا نانێن و سكاڵای یاسایی تۆمارده‌كه‌ن و به‌ڵگه‌كان راده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی رویدا تێكدانی بنه‌مای متمانه‌یه‌ و زۆر هه‌ڵه‌ن بڵێن كێشه‌ی كه‌ركوك به‌ دابه‌شكردنی پۆست چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و ئه‌وه‌ تێكدانی بنه‌مای متمانه‌یه‌ و ئێمه‌ وه‌كو توركمان هه‌میشه‌ سوربوین كه‌ متمانه‌ی نێوان پێكهاته‌كان به‌هێز بكه‌ین". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كێشه‌ی كه‌ركوك زۆر ئاڵۆزه‌ و بابه‌تی ئابوری و به‌ڕێوه‌بردن و زه‌ویوزار هه‌یه‌ ورێگه‌ چاره‌ی بابه‌ته‌كان هه‌یه‌ و دیدگای خۆیان خستوه‌ته‌ڕو، له‌كاتێكدا لایه‌نه‌كانی دیكه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كاریان كرد. به‌ره‌ی توركمانی عێراق ده‌ڵێت، "توركمان پێكهاته‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه‌ له‌م شاره‌دا و كه‌س ناتوانێت فه‌رامۆشی بكات، به‌شداریمان له‌ كۆبونه‌وه‌ی دوێنێش نه‌كردوه‌ و پێشێلكاریه‌كان زۆر رونه‌ كه‌ مادده‌ی 7 ده‌ڵێت، سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌ن ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگار و جێگری پارێزگار بكات، راكان جبوری ئاگادار و بانگهێشتنه‌كراوه‌ بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌". ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "كه‌ركوكیه‌كان پرسیار ده‌كه‌ن بۆچی كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك كراوه‌ له‌كاتێكدا شاره‌كه‌ ئارامه‌، دۆخی دیاله‌ جیاوازه‌، چونكه‌ دیاله‌ دۆخێك رویدا و له‌ كه‌ركوك هیچ دۆخێك نییه‌ و ئارامه‌".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color