# بوار سه‌عدی پیره، وته‌بێژی یه‌كێتی رایگه‌یاند، له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی شه‌وی رابردو ئێستا رێبوار ته‌ها، پارێزگاری كه‌ركوك و خزمه‌تی ته‌واوی كه‌ركوكییه‌كان ده‌كات، ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ین بۆمان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن"، هه‌روه‌ها كاتی ئه‌وه‌یه كه رابردو له بیر بكرێت و قۆناعێكی نوێ ده‌ستپێبكرێت. سه‌عدی پیره پێش نیوەڕۆى ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر، رایگه‌یاند، "هه‌ندێكجار كاری سیاسی به نه‌شته‌رگه‌ری له دایكده‌بێت و ئه‌مجاره‌ش به نه‌شته‌رگه‌ری له دایكبو، ئه‌وه‌ش بابه‌تێكه كه ئه‌وانه‌ی سیاسیه‌ت بكه‌ن تێده‌گه‌ن، به‌ڵام ته‌حه‌مولی ده‌وێت". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كێشه‌كان ئه‌گه‌ر خۆمان چاره‌سه‌ری نه‌كه‌ین ئه‌وا بۆمان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ین ئێمه به‌ده‌ست و ده‌نگی خۆمان ده‌یسه‌لمێنین كه به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین و ده‌نگ و كورسیمان هه‌یه به‌ڵام توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان نییه، ئه‌مه له داهاتودا بێمتمانه‌یی به‌م پڕۆسانه چاره‌سه‌ر ده‌كات". دوای زیاتر لە هه‌شت مانگ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، شه‌وی رابردو له هۆتێل ره‌شید له شاری به‌غدا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌شداری 9 ئه‌ندامی (فراكسیۆنی یه‌كێتی، بابلیۆن، عه‌ره‌بی سوننه) به‌ڕێوه‌چو، تیایدا رێبورا ته‌ها كرایه پارێزگاری كه‌ركوك و کاندیدێکى عەرەبیش کرایە سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک و ڕێکەوتنەکەش بە دوساڵ بە دوساڵ دەبێت.سەعدى پیر: دیاریکردنى پارێزگارى کەرکوک به نه‌شته‌رگه‌ری له دایكبوو # بوار سه‌عدی پیره، وته‌بێژی یه‌كێتی رایگه‌یاند، له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی شه‌وی رابردو ئێستا رێبوار ته‌ها، پارێزگاری كه‌ركوك و خزمه‌تی ته‌واوی كه‌ركوكییه‌كان ده‌كات، ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ین بۆمان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن"، هه‌روه‌ها كاتی ئه‌وه‌یه كه رابردو له بیر بكرێت و قۆناعێكی نوێ ده‌ستپێبكرێت. سه‌عدی پیره پێش نیوەڕۆى ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر، رایگه‌یاند، "هه‌ندێكجار كاری سیاسی به نه‌شته‌رگه‌ری له دایكده‌بێت و ئه‌مجاره‌ش به نه‌شته‌رگه‌ری له دایكبو، ئه‌وه‌ش بابه‌تێكه كه ئه‌وانه‌ی سیاسیه‌ت بكه‌ن تێده‌گه‌ن، به‌ڵام ته‌حه‌مولی ده‌وێت". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كێشه‌كان ئه‌گه‌ر خۆمان چاره‌سه‌ری نه‌كه‌ین ئه‌وا بۆمان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ین ئێمه به‌ده‌ست و ده‌نگی خۆمان ده‌یسه‌لمێنین كه به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین و ده‌نگ و كورسیمان هه‌یه به‌ڵام توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان نییه، ئه‌مه له داهاتودا بێمتمانه‌یی به‌م پڕۆسانه چاره‌سه‌ر ده‌كات". دوای زیاتر لە هه‌شت مانگ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، شه‌وی رابردو له هۆتێل ره‌شید له شاری به‌غدا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌شداری 9 ئه‌ندامی (فراكسیۆنی یه‌كێتی، بابلیۆن، عه‌ره‌بی سوننه) به‌ڕێوه‌چو، تیایدا رێبورا ته‌ها كرایه پارێزگاری كه‌ركوك و کاندیدێکى عەرەبیش کرایە سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک و ڕێکەوتنەکەش بە دوساڵ بە دوساڵ دەبێت.