گرنگ

هۆشیار زێباری نازانێت سێ ئەندامی عەرەب بەشداری کۆبونەوەکەی بەغداد بوون

2024-08-13

 

لە دوو بڵاوکراوەدا دەڵێت دوو ئەندامی عەرەب بەشدار بوون

#بوار

هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆڕی ئێکس دوو پۆستی لەسەر کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە بەغداد کردووە و دەڵێت ”دوو ئەندامی عەرەب بەشداریان کردووە” لە کاتێکدا سێ ئەندام بەشدار بوون لەو کۆبونەوەیە. لە پۆستی یەکەم زێباری دەڵێت ”ئەوەی لەم دواییانەدا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە هۆتێل ئەلڕەشید ڕوویدا دوای ئەوەی دوو ئەندامی پێکهاتەی عەرەبی سوننە پەیوەست بوون لە سیادە و تەقەدووم بۆ هاوپەیمانی کردن لەگەڵ یەکێتی و بابلیۆن شتێکە کە لە شەوێکدا پلانی بۆ دانراو و نایاساییە و سەرکەوتوو نابێت چونکە کەرکوک عێراقێکی بچوک کراوەیە کە حوکمڕانی ناکرێت و ئیدارە نادرێ تەنها بە تەوافوق و هاوسەنگی و بەشداریی پێکهاتەکان بە تایبەت تورکمانەکان نەبێت”. لە پۆستی دووەم دووبارە زێباری ئاماژەی بەوەداوە دوو ئەندامی عەرەب بەشدار بوون و دەڵێت ”ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە هۆتێل ڕەشید و پەیوەست بوونی دوو ئەندامی عەرەب بە هاوپەیمانی یەکێتی و بابلیۆن ڕوویدا لە پێناو مشتێک دۆلاری پیس بوو لەسەر حیسابی بەرژەوەندی کەرکوکییەکان و سەقامگیری و گەشەسەندنی پارێزگاکە بوو”.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color