عێراق و تورکیا گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی سنور و ئۆپراسیۆنەکان دەکەن
شاندێکی عێراق و هەرێم لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیان و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا چەند دیدارێک ساز بکەن.
شاندەکە پێکهاتووە لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم.
بڕیارە شاندی هەرێم و عێراق لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەو بەرپرسانی سەربازی و ئەمنی تورکیا لەسەر ئۆپراسیۆنەکانی ئەو وڵاتە لە خاکی هەرێم و قەدەغەکردنی پارتەکانی نزیک لە قەندیل گفتوگۆ بکەن.