گرنگ

هۆکاری ئامادەنەبوونی راکان جبوری لەکاتی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئاشکرابوو

2024-08-15

 
هۆکاری ئامادەنەبوونی راکان جبوری لەکاتی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئاشکرابوو
ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە لێدوانێکیدا بۆ بوار رایگەیاند،"لەئەمڕۆوە دەبێت کارێک بکەن بۆ خزمەتکردنی هەموان بە بێ جیاوازیکردن لەنێوان پێکهاتەکانى کەرکوک".
وتیشی ، دەبێت بە ئاڕاستەی خزمەتکردن زیاتری خەڵکی پارێزگارى کەرکوک هەنگاو بنێین و هەموومان یەک رێگەمان هەیە و بە یەک هەنگاو بۆ پێشخستنی کەرکوک کار دەکەین.
وتیشى "لە ئەمڕۆوە شتێک نەماوە بەناوى نەتەوایەتییەوە و هەموومان یەکین و یەک رێگامان هەیە و یەک هەنگاو دەنێین لەپێناوى چەسپاندنى پێکەوەژیانێکى تەواو کە ببێتە ئایندەیەک بۆ سەرجەمى دانیشتووانى شارى کەرکوک".
ئەحمەد کەرکوکی ئاماژەى بەوە کرد "دوور لە هەموو موزایەدەیەک کار دەکەین بۆ هەموو لایەک" بابەتی تەهمیشکردن نەما و جیاوازى ناکەین و ئەوەشى جیاوازیمان لەگەڵ بکات ئێمە هەر جیاوازى ناکەین لەگەڵیدا هەتاوەکو بڕواى پێدەهێنین کە شتێک نەماوە بەناوى جیاوازیکردن".
سەبارەت بە ئامادەنەبوونی راکان جبوری لە کاتی ئاڵوگۆڕکردنی پارێزگاردا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا وتیی ئاگادارکراوە بەڵام وتویەتی بەهۆی نەخۆشیەوە نەیتوانیوە ئامادەبێت
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color