گرنگ

عێراق لەگەڵ ئەمریکا تاوتوێى سووکردنى سزاى سەر بانکەکانى دەکات

2024-08-20

 

#بوار

راوێژکارى ئابورى سودانى دەڵێت، سەردانەکەى پارێزگارى بانکى ناوەندیی بۆ ئەمریکا دەبێتە پاڵپشتیەک بۆ پاراستنى سیستمى بانکى و سەقامگیرییەکەى. مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکارى ئابوورى سەرۆکوەزیران، ئاماژەى بەوەکردووە، بانکى ناوەندى ، دامەزراوەیەکى ستراتیژییە و بە حوکمى کارەکەى و بەرپرسیارێتییەکەی لە پاراستنى سیستمى بانکى لە عێراق، پێویستە دانوستان لەگەڵ لایەنى ئەمریکى بکات، لەبارەى دۆسییە بانکە سزادراوەکان، لە پێناو سوککردنى رادەى بێبەشکردنى ئەو بانکانە، کە لەوانەیە پێش بڕیارى سزادانیان لە لایەن ئەمریکاوە هەڵەیەک یاخود ناڕوونیەک هەبێت. مەزهەر محەمەد ساڵح دووپاتیشیکردەوە، بەهۆى سیستمى بەرخۆرى ئابوورى، بانکى ناوەندى و یەدەگەکەى بووەتە دابینکەر و پارەدارکەری بازرگانى دەرەکى کەرتى تایبەت. عەلى عەلاق پارێزگارى بانکى ناوەندیی عێراق لە کۆتایى ئەم مانگەدا سەردانى نیویۆرک دەکات، بە مەبەستى پێداچوونەوە بە لایەنەکانى تایبەت بە حەواڵەى دەرەکى و تاوتوێکردنى سزاى سەر ژمارەیەک لە بانکە عێراقییەکان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color