شاندێکى مەڵبەندى کەرکوکى یەکیتى نیشتیمانى کوردستان سەردانى لقى کەرکوکى پارتى دیمکراتى کوردستانیان کرد و پیرۆزباییان لە یادى دامەزراندنى پارتى کرد. رەوەند مەلا مەحمود بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی نشتیمانی کوردستان و لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان لەگەڵ محەمەد کەمال بەرپرسى لقى پارتى لە کەرکوک ڕایگەیاند، بۆ پیرۆزبایکردن سەردانیان کردووە و وتیشى ، زیاتر بۆ پێکەوە کارکردن و هاوکارى یەکتر هاتوون و هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ پارتى نیە و تەبان. هاوکات محەمەد کەمال بەرپرسى لقى کەرکوکى پارتى لەبارەى ئیدارەى نوێى خۆجێى کەرکوک ڕایگەیاند، ئەوان هیچ قسەیەکیان نیە و وتەبێژى پارتى بە فەرمى قسەیان کردوە لەوبارەوە .