گرنگ

لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا لەسەر حکومەتی هەرێم و بەغدا تۆمار کرا

2024-08-26

 

#بوار هەر یەک لە پارێزەر ڕێبین شێخ سمایلی و مامۆستا موحەمەد نەجیم بڵاویان کردەوە، کە ئەمڕۆ دوشەممە ٢٦ی ئاب- لە دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵا و داوایان لەسەر حکومەتی هەرێم و بەغدا تۆمار کرد لەبەرامبەر بێ باکی حکومەتی هەرێم لە ژیان و گوزەرانی خەڵک هەموو سنورێکی تێپەڕاندوە کە نزیک دەبینەوە لە 60 رۆژ لە دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان و هێزە ئەمنیەکان. باسیان لەوەکردووە، بۆیە ئەمڕۆ لەدادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق داوایان تۆمار کرد لەسەر هەریەک لە : 1- محمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ . 2- مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان . باسیان لەوەش کردووە، کە "هەموو توانا و لێهاتویی خۆمان لەبواری یاساییدا بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی بتوانین لە دادگایی فیدڕاڵیەوە بڕیارێک بدرێت کە لەبەرژەوەندی هەموو مووچەحۆران بێت و هەردوو حکومەت مولزەم بکرێن بەوەی مووچەخۆران نەکەنە قوربانی نێوان کێشەی سیاسیەکانی نێوان هەردوو حکومەت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color