بوار، تایبەت دوای ئەوەی لیژنەیەكی 15 كەسی لە دیوانی چاودێریی دارایی عێراق هاتنە هەرێمی كوردستان، بەهەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان دەستیانكردووە بە وردبینیكردن لە خەرجی و داهاتی مانگەكانی چوار وپێنج و شەشی ئەمساڵ بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، ئەو لیژنە 15 كەسییەی كە لە دیوانی چاودێریی دارایی عێراقەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان دەستیان بەكارەكانیان كردووە، ئەوەش بەهەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی وردبینیكردن لە خەرجی و داهاتەكانی هەرێم. ئاماژە بەوەشكراوە، كارەكانی ئەو لیژنەیە وردبینیكردنە لە خەرجی و داهاتی مانگەكانی چوار پێنج و شەشی ئەمساڵ، هاوكات ماوەی كاركردن و وردبینكردنی ئەو لیژنەیە دیاری نەكراوە و تا ئەوكاتەی پێویست بێت لە هەرێمی كوردستان دەمێننەوە بۆ ئەو مەوبەستەش چەند لیژنەیەكی لاوەكی پێكدەهێندرێن. هەر لە زانیارییەكانی بوار ئەوەشهاتووە بەشێك لە لیژنە 15 كەسییە وردبینی لە خەرجی و داهاتی نەوتی و بەشێكیان وردبینی لە خەرجی و داهاتی نانەوتی دەكەن، هەروەها هەمان ئەو لیژنەیە سەردانی وەزارەت و فەرمانگەكان و پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان و دەروازە سنوورییەكانیش دەكەن بەمەبەستی وردبینركدنی داهات و خەرجییەكان