گرنگ

سه‌رۆك كۆمارو وه‌زیر و فراكسیۆنه‌ كوردیه‌كان له‌ به‌غدا كۆبونەوەیەکی گرنگ ئەنجام ئەدەن

2024-09-01

 
#بوار سەرۆک کۆماری عێراق، وەزیر و سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان له‌ ماڵ شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان کۆدەبنەوە. له‌و باره‌وه‌ جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق وتی، کۆبوونەوەکە کاتژمێر هه‌شتی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئه‌یلولی 2024، لە ماڵی شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەبێت و تایبەتە بە تاوتوێکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. کۆبوونەوەکە لەسەر داواکاریی شاخەوان عەبدوڵایە و بانگهێشتی سەرۆک کۆمار و وەزیرە کوردەکان و سەرۆک فراکسیۆنەکان کراوە. رۆژی 28ی ئابی 2024، شاخەوان عەبدوڵا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: هەفتەی داهاتوو لەگەڵ سەرۆک کۆمار و فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆدەبنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە. ئەمڕۆ یەکی مانگی نۆیە، بەڵام تا ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە.
 
 
 
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color