گرنگ

بەشێك لە قسەكانی ئەمشەوی مەلا بەختیار دوای ئەوەی هێزی كۆماندۆی یەكێتی هێرشی كردە سەر بارەگاكانی سەر بە مەلا بەختیار

2024-09-05

 

#بوار - دوو ساڵ پێش چوارەمین كۆنگرە، دەركم كردبوو كە یەكێتی بەرەو بنەماڵەبوون، ملهووڕی، تاساندنی هەموو جۆرە ئازادییەكان و پەنجەرەكانی رەخنە دەڕوا. دەركم كردبوو كە یەكێتی وردە وردە هەناسەی جوانی و سەربەستی و حزبایەتیی جوان و هاوچەرخ كۆتایی پێ دەهێنێت. - لەگەڵ كۆسرەت ڕەسووڵ باسم لەوە كرد كە یەكێتی لە لێوارێكی ترسناكدایە، بە هێزی چەكدار ئەم یەكێتییە ناپارێزرێ. - یەكێتی بەرەو پووكانەوە و نەمانی هەموو جیاوازییە ئایدۆلۆجی و سیاسی و كۆمەڵایەتی و چینایەتییەكانی لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەكان دەڕوات. - بەداخەوە شەڕەجنێو گەیشتۆتە ئاستێك كە ترسناكە و شەرمەزارییە، بازرگانیكردن بە جنێو و موزایەدەكردن بە قووڵكردنەوەی ناكۆكییەكان، بووە بە بێزراوترین جۆری سیاسەتی ئێستا. - بیستوومە بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ ئەوانەی كە لەگەڵیدان لە عەسكەری و غەیری عەسكەری، بڕیاریان داوە بچنە سەر ماڵەكەم لە خانەقین كە ماڵی خۆمە، ئەوە دلێری سەید مەجید شایەدە، دەیانەوێ (چاودێر)یشمان لێ وەربگرنەوە. - كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئاگادار دەكەمەوە كە هەر جۆرە پەلامارێكی (چاودێر) یان ماڵی من لە خانەقین، بە ئاشكرا پێشێلكردنی ئازادی و لوتكەی بێوەفاییە لە مێژووی سیاسیی كوردایەتیدا. - یەكێكم لەو كەسانەی ماڵی مام جەلال قەرزارمن، خودی مام جەلال قەرزارمە لە مێژوودا. كوڕانی مام جەلال لەم مێژووە هیچ نەبوون تا بڵێم ئەوان قەرزارمن، بەڵام ئەوان كە هاتوونەتە سەر حازری، بە نەخشە و پیلان، بە كودەتای كۆنگرەی پێنج دەستیان بەسەر جومگەكانی یەكێتیدا گرتووە، خۆ ئەمە ناكرێ پێی لێ درێژ بكەن و گوێ بە هیچ بەها و رەوشتێكی سیاسی و پەیوەندییەكی كۆمەڵایەتی و مێژووێك. - ئەگەر سبەینێ تاوانی وا ئەنجام بدرێ، بێگومان من بێدەنگ نابم، منیش تەنها نیم، بە سەدان كەسین، ئەو سەدان كەسەش بە تەنها نامێنین، بێگومان هەوڵدەدەین بەرەیەكی فراوان دروست بكەین بۆ ئەوەی دۆخەكە مەترسیدارتر نەبێ و پێشێلكردنی ئازادی لە پەلاماردانی بارەگا و ماڵی منەوە بوەستێ. - ناوەستین، دڵنیا بن ئەمە ڕیسوابوونێكی گەورەیە، هەڵتەكاندنی هەموو بنەماكانی ئەخلاقی سیاسیی حزبییە، دڵنیا بن ئەمە مام جەلال لە گۆڕ ڕادەچڵەكێنێ. ئەمە هەڵدانەوەی هەموو قەتماخە برینەكانە. - بە دڵنیاییەوە دەمەوێ باش باش بزانن، ئێمە لە هەموو لایەك و هەموو تەكەتولێكی ئێستای نێو یەكێتی بۆ یەكێتییەكان و بۆ كوردستان و بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان یەكێتی و لایەنەكانی تر دڵسۆزترین. - بە دڵنیاییەوە ئەم بڕیارانە مەترسیی دەولی بەدواوەیە و بەرەو سیناریۆی ترسناكمان دەبەن. - هیوادارم هەموو خەڵك تێبگات، تا ئەم چركەساتەی كە من قسەی تێدا دەكەم، یەكێتییەكی راستەقینەم و هەموو ئەم درۆیانە شەرمەزار دەكەم كە پەنجەی تۆمەت دروست دەكەن گوایە لەژێر كاریگەریی ئەملا و ئەولاین، شەرم دەكەم ئەو درۆیانە لە ئێوە دەبەستم، چۆن دەبێ ئەوەندە درۆزن بن؟ چۆن دەبێ ئێوە لاوازن و بتانەوێ بە درۆ و بوختان هەڵبەستن خۆتان بەهێز بكەن؟ - ئیسپاتی دەكەم چەند درۆزنن ئێوە، ئیسپاتی دەكەم پەیجە فەیكەكانتان چۆن بە دۆلاری ئێوە درۆ بۆ ئێمە هەڵدەبەستێ؟ دڵنیام هەموان بە درۆكانی ئێوە باوەڕ ناكەن. - مانگی ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ هەزار دۆلار دەدەن بە پەیجە فەیكەكانتان، ئەم پارەیە بدەنە بنەماڵەی شەهیدان باشتر نییە؟ - ئەو رێگە دژەدیموكراسییە پیرۆزتان بێ، ئێمەش ڕێگەی پڕشكۆی پێشمەرگایەتی و سەربەرزی ئپیرۆزمان بێ، ئاییندە شایەدی دەدات قسەی كاممان راستە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color