گرنگ

ئەمڕۆ شاندێکى عێراق سەردانی هەولێر دەکەن بۆ چارەسەرى پرسە ئابورییەکان

2024-09-07

 

#بوار

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئەندامانی ئەنجوومەنەکە و ژمارەیەک بەرپرسی حکومەتی ناوەندی سەردانی هەولێر دەکەن بۆ تاوتوێکردنی پرسەهاوبەشەکان و لابردنی لەمپەڕەکانی بەردەم جێبەجێکردنی دۆسیە گرنگەکان. ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر راسپاردەی فوئاد حسێن، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی، بڕیاردرا دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنەکە لە هەرێمی کوردستان بکرێت. ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمڕۆ شەممە، 7ـی ئەیلوولی 2024، شاندی وەزاریی ئابووری بە یاوەری ژمارەیەک بەرپرسی حکومەتی ناوەندی سەردانی هەولێر دەکەن. ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری و شاندی حکومەتی ناوەندی لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەرى هەرێمی کوردستان و ئەندامانی کابینەکە گفتوگۆ لەبارەی دۆسیە هاوبەشەکان دەکەن و کار بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکان دەکەن. باسی لەوەشکردووە، ئەو کۆبوونەوە و گفتوگۆیانە بە ئامانجی نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم جێبەجێکردنی هەندێک لە دۆسیە گرنگەکانە کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی عێراقن بە گشتی و هاوڵاتیانى هەرێمە بە تایبەتى.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color