گرنگ

 گرنگ

کوێخا دێرین عوزێری، پەیامێك بۆ عوزێرییەكان دەنێرێت و پشتیوانی لە یەكێتی دەكات

2024-09-17

 

#بوار
كوێخا دێرین عوزێری، لە ڕێی پەیامێكەوە پشتیوانی خۆی بۆ كاندیدانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ڕادەگەیەنێت.

دێرین ئەحمەد، ناسراو بە کوێخا دێرین پەیامێک بۆ کەسوکارو عەشیرەتی عوزێری دەنێرێت و لە پەیامەکەیدا دەڵێت "خۆم بەکوڕی یەکێتی دەزانم و لە هیچ بارودۆخێکدا پشت لە یەکێتی ناکەم".

کوێخا دێرین لە پەیامەکەیدا کە کەسوکارەكەی بڵاویان کردووەتەوە و وێنەیەکی کوێخا دێرین لە نێوان بافڵ تاڵەبانی و مام جەلال دانراوە دەڵێت "هەر خزم و دۆست و هاوڕێیەک ئازادە لە هەڵبژاردنی هەر حیزب و لایەنێکی سیاسی ڕێز لە بیرو بۆچونەکانی دەگرین، بەڵام من وەک شەخسی خۆم، خۆم بە کوڕی یەکێتی دەزانم و یەکێتی بەخوێنی شەهیدەکانمان دروست بووە".

پەیامەکەی کوێخا دێرین دوای ئەوە دێت هەفتەی ڕابردوو نوێنەری بافڵ تاڵەبانی و بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی سەردانی ماڵی کوێخا دێرینیان کرد و لەگەڵ دایک و کەسوکاری کۆبوونەوە.
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color