گرنگ

عەلی حەمە ساڵح هۆشداری دەدات لە سەرهەڵدانەوەی قەیرانی نەبوونی مووچە

2024-09-22

 
 
عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی هۆشداری دەدات لەدوای چەند مانگێكی دیكە كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان سەرهەڵدەداتەوە چونكە بەغدا تێبینی زۆری لەسەر لیستی موچەخۆران هەیە و هەرێمیش هەشت مانگە یەك دینار لە پارەی نەوتی نەداوە بە موچە، دەشڵێت" 64 لیوا و فەریف هەن لە وەزارەتی پێشمەرگە كە ئەرك و وەزیفە و شوێنیان نییە".
عەلی حەمە ساڵح، كۆنگرەیەكی رۆژمەوانیدا رایگەیاند: گرفتی گەورە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دروستكراوە و عێراق پێداگیرە لەوەی كە نەوتی هەرێمی كوردستان كەمبكرێتەوە تا ئەو ئاستەی كە پێداویستی ناوخۆی پێدانبین بكرێت، زۆر بەڕونی دەڵێت نەوتی هەرێم بەشێوەی قاچاغ دەچێتە دەرەوە بەتایبەتی لە دەروازەكانی باشماخ و پەروێزخان و ئێستاش بەرەو توركیا دەڕوات.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەغدا تێبینی لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمیش هەیە و پێشتر نوسراوی داوەتە حكومەتی هەرێم كە داهاتی ناوخۆ 350 ملیار دینارە، بەڵام بەدرێژایی ئەمساڵ هەرێمی كوردستان تەنها داهاتی چوار مانگی داوەتە هەرێمی كوردستان و هەر مانگە و 75 ملیار دیناری داوە، واتا بە هەرچوار مانگەكە 300 ملیار دیناری رەوانە كردوە.
هەر لەو كۆنگرە ڕۆژنامەنوسییەدا عەلی حەمەساڵح باسی لەوەشكرد، عێراق دەڵێت، "150 هەزار كەس كە موچەخۆران بایۆمەتریان نییە و ناوی دوبارەشی زۆر تێدایە، هەروەها 17 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر موچەكانیان لەو ناوچانەیە كە عێراق ئێستا حوكمی دەكات و داوا دەكات كە موچەكانیان بخرێتە سەر بەغدا، بەڵام هەرێم رەتیدەكاتەوە و دەڵێت، پارەكە بنێرە بۆ هەولێر و لەوێوە ئێمە دابەشی بكەین.
عەلی حەمەساڵح دەڵێت، بەغدا ئاشكرایكردوە كە 46 راوێژكار بە پلەی بریكاری وەزیر لە پەرلەمانی كوردستان دەوام دەكەن كە موچەكانیان 335 ملیۆن و 74 هەزار دینارە، هەریەكەیان حەوت ملیۆن و 200 هەزار دینار وەردەگرن و بەو موچە گەورەیەش خانەنشین دەبن، هەروەها 64 لیوا و فەریف هەن لە وەزارەتی پێشمەرگە كە ئەرك و وەزیفە و شوێنیان نییە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color