گرنگ

ئەمرۆ بەغدا موچە ڕاگیراوەكانی هەرێم بنێرێت، لیستی موچە ڕادەگەیەنرێت

2024-09-23

 

بڕیارە ئەمرۆ بەغدا موچە ڕاگیراوەكانی هەرێم بنێرێت، ئەو كات وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم خشتەی موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم ڕادەگەیەنێت.
بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، حكومەتی هەرێم كورتهێنانی بڕی 240 ملیار دیناری هەیە. بڕیارە حكومەتی هەرێم لە داهاتی ناوخۆ ئەو كورتهێنانە پڕ بكاتەوە.
رۆژانی 8 و 9ی ئەیلول، شاندی باڵای حكومەتی عێراق و شاندی باڵای حكومەتی هەرێم زنجیرەیەك كۆبونەوەیان ئەنجامدا و لە ئەنجامی كۆبونەوەكان هەردوولا ڕێككەوتن كێشەی موچەی فەرمانبەرانی چارەسەر بكەن.
بەپێی ناوەڕۆكی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بڕیارە هەرێم سەرجەم پارە ڕاگیراوەكانی هەرێم ڕەوانە بكات.
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، پارە ڕاگیراوەكانی هەرێم بریتین لە موچەی ئەو كەسانەی بایۆمەترییان نییەو لەگەڵ ئەوانەی بایۆمەترییان دووبارەیە. هەروەها ئەوانەی ناوی چوارییان لەیەك دەچێت و هاوشێوەن. لەگەڵ موچەی ئەو فەرمانبەرانەی هەرێم كە نیشتەجێی ناوچە دابڕاوەكانن. لەگەڵ موچەی كارمەندانی وەزارەتی كارەبا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color