گرنگ

وادەی سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی نوێی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا

2024-10-23

 

بوار، تایبەت
راوێژكاری یاسایی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات دوای پەسەندكردنی ئەنجامی كۆتایی دەنگدان لەلایەن كۆمیسیۆنەوە، سەرۆكی هەرێم داوادەكات لەماوەی 10 ڕۆژدا پەرلەمانی كوردستان یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات و بەسەرۆكایەتی بە تەمەنترین پەرلەمانتار دانیشتنەكە بەڕێوەدەچێت و پەرلەمانتاران سوێنی یاسایی دەخۆن.

وریا سەعدی، راوێژكاری یاسایی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: بەگوێرەی یاسا دوای پەسەندكردنی ئەنجامی كۆتایی دەنگدان لەلایەن كۆمیسیۆنەوە، سەرۆكی هەرێم داوادەكات لەماوەی 10 ڕۆژدا پەرلەمانی كوردستان یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات دوای سوێندخواردنی بەربژێرە سەركەوتووەكان لە پەرلەمانی كوردستان، بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمان كۆبوونەوە بەڕێوەدەبات.

ئاماژەی بەوشكرد، هەر لەلایەن بە تەمەنترین پەرلەمانتارەوە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستەكانی سەرۆكی پەرلەمان، جێگری سەرۆك و سكرتێر دەكاتەوە، بەگوێرەی یاسا، دەبێت لە یەكەم كۆبوونەوەدا سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرێت، بەڵام ئەگەر ئەو هەڵبژاردنە رێككەوتنی سیاسیی پێویست بوو، ئەوە وەكو نەریتێكی لێهاتووە كە كۆبوونەوەی پەرلەمان بە كراوەیی بهێڵدرێتەوە تاوەكو لایەنەكان رێكدەكەون.
 
بەگوێرەی ئەنجامی كۆمیسیۆن، محەممەد سلێمان محەممەد، بەربژێری سەركەوتووی نەوەی نوێ بۆ پەرلەمانی كوردستان، بەتەمەنترین بەربژێری سەركەوتووە و یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەبات، هاوكات لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستاندا باس لە یەكەم كۆبوونەوە و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی كراوە و تێیدا هاتووە، دەبێت لە سێ كەسی دەستەی سەرۆكایەتیدا لانیكەم یەكێكیان ژن بێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color