چۆنییەتیی یەکلاکردنەوەی کۆتای ژن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
یوسف محەمەد سادق
دواجار پاش چەند جارێک دواخستنی هەڵبژاردن و، یەکلاکردنەوەی پرسی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان لە لایەن دادگای باڵای فیدڕاڵی، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە ١٨ و ٢٠ی ئەم مانگە ئەنجام درا. هەڵبەت ژماردنی ئەلکترۆنیی دەنگەکان جارێکی تر قسە و باسی زۆری بەدوای خۆی هێناوە و، گومانی خستۆتە سەر هەندێک لە ئەنجامەکان، کە ئەمەش پێویستی بە وەڵامدانەوە و چارەسەر کردنی گرفتەکان هەیە و، رو لە داهاتوش پێویستە ئەم سیستمە گوماناوییە کۆتایی پێبهێنرێت و لەڕێی ژماردنی دەستیی دەنگەکان و، چارەسەری کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر و گۆڕینی بۆ مۆری چاو، گرفتەکانی هەڵبژاردن چارەسەر بکرێن، هەمو ئەمانە سەرباری فشار و دەنگدانی بەزۆر و دەنگ کڕین (کەقسە کردنی زیاتر سەبارەت بەم کێشانە کە پەیوەندیدارن بە کێشە بونیادییەکانی رژێمی حوکمڕانیی هەرێم بۆ کاتێکی تر هەڵدەگرین).
پرسێکی تری هەستیار کە رەنگە ببێتە جێی یاریی بەشێک لە قەوارە و لیستەکان، پرسی بەرکەوتەی کۆتای ژنە بۆ هەر یەکێک لەم قەوارانە. بۆیە لەم بابەتەدا سەرنج ئەخەینە سەر چۆنییەتیی هەژمار کردنی کۆتای ژن لەم هەڵبژاردنە.
بەپێی مادەی (٢٢- ١)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەموارکراو، نابێت ژمارەی ئەندامانی ژن لە پەرلەمانی کوردستان لە (٣٠%) کەمتر بێت. کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ رێکخستنی چۆنییەتیی دابەش کردنی کورسییەکان و گۆڕینی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان، پەیڕەوی ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢٤ی دەرکردوە کە لە (مادەی ٣- سێیەم) دا ئاماژەی بە چۆنییەتی دیاری کردنی کورسیی کۆتای ژن بۆ هەر بازنەیەکی هەڵبژاردن کردوە بەشێوەیەک کە دەستەبەری لانی کەم (٣٠%)ی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان بکات بەم شێوەیە:
بە ڕەچاو کردنی ئەو هەنگاوانەی سەرەوە، ئەگەر دەرەنجامەکان هەر وەک دەرەنجامە بەراییەکان بن و گۆڕانکاری لە ژمارەی کورسیی لیستەکان دروست نەبێت، ئەوا بەرکەوتەی کۆتای ژنی لیستەکان بۆ هەر چوار بازنەی هەڵبژاردنەکەی هەرێم بەم شێوەیەیە:
ز |
لیست |
ژ. دەنگ |
ژ. کورسی |
ژ. ژنی سەرکەوتو |
ژ. کۆتای ژن |
تێبینی |
١. |
یەکێتی |
٢٥٦،٨١٣ |
١٥ |
١ |
٥ |
چوار پیاوی سەرکەوتوی کۆتایی ئەگۆڕدرێن بۆ ژن |
٢. |
نەوەی نوێ |
١٣٦،١٣١ |
٨ |
٢ |
٢ |
|
٣. |
پارتی |
٥٧،٨٣٢ |
٣ |
- |
١ |
کورسیی سێیەم ئەگۆڕدرێت بۆ ژن |
٤. |
یەکگرتو |
٤٢،٦٢٢ |
٣ |
- |
١ |
کورسیی سێیەم ئەگۆڕدرێت بۆ ژن |
٥. |
کۆمەڵ |
٣٦،٦٢٧ |
٢ |
- |
١ |
کورسیی دوەم ئەگۆڕدرێت بۆ ژن |
٦. |
هەڵوێست |
٢٩،٣٤٦ |
٢ |
- |
١ |
کورسیی دوەم ئەگۆڕدرێت بۆ ژن |
٧. |
بەرەی گەل |
٢٠،٣٠٠ |
١ |
- |
- |
- |
٨. |
گۆڕان |
٩،٧٢١ |
١ |
- |
- |
- |
٩. |
هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان |
٨،٣٧٢ |
١ |
- |
- |
(ئەگەر ژمارەی کورسیی کۆتای ژن لە بازنەی سلێمانی ببێت بە ١٢، ئەوا پێویستە ئەم کورسییە بگۆڕێت بۆ ژن) |
ز |
لیست |
ژ. دەنگ |
ژ. کورسی |
ژ. ژنی سەرکەوتو |
ژ. کۆتای ژن |
تێبینی |
١. |
پارتی |
٣٤٥،٨٢٢ |
١٧ |
٢ |
٥ |
سێ پیاوی سەرکەوتوی کۆتایی ئەگۆڕدرێن بۆ ژن |
٢. |
یەکێتی |
١١٠،٣٥٣ |
٦ |
- |
٢ |
دو پیاوی سەرکەوتوی کۆتایی ئەگۆڕدرێن بۆ ژن |
٣. |
نەوەی نوێ |
١٠٣،٦٨٤ |
٥ |
- |
١ |
کورسیی پێنجەم ئەگۆڕدرێت بۆ ژن |
٤. |
یەکگرتو |
٢٤،٠٦٥ |
١ |
- |
- |
- |
٥. |
کۆمەڵ |
٢٠،١٩١ |
١ |
- |
- |
(ئەگەر ژمارەی کورسیی کۆتای ژن لە بازنەی هەولێر ببێت بە ١١، ئەوا پێویستە ئەم کورسییە بگۆڕێت بۆ ژن) |
٦. |
هەڵوێست |
١٦،٧٣٦ |
١ |
- |
١ |
ئەگۆڕدرێت بۆ ژن |
٧. |
بەرەی گەل |
٩،٧٣٥ |
١ |
- |
١ |
ئەگۆڕدرێت بۆ ژن |
ز |
لیست |
ژ. دەنگ |
ژ. کورسی |
ژ. ژنی سەرکەوتو |
ژ. کۆتای ژن |
تێبینی |
١. |
پارتی |
٤٠٠،٦٠٣ |
١٨ |
٣ |
٦ |
سێ پیاوی سەرکەوتوی کۆتایی ئەگۆڕدرێن بۆ ژن |
٢. |
نەوەی نوێ |
٤٦،٤٤٤ |
٢ |
- |
١ |
کورسیی دوەم ئەگۆڕدرێت بۆ ژن |
٣. |
یەکگرتو |
٤٢،٤٤٧ |
٢ |
- |
١ |
کورسیی دوەم ئەگۆڕدرێت بۆ ژن |
٤. |
یەکێتی |
٢٨٤٤٥ |
١ |
- |
- |
- |
٥. |
هەڵوێست |
٢٠،١٩١ |
١ |
- |
- |
- |
ز |
لیست |
ژ. دەنگ |
ژ. کورسی |
ژ. ژنی سەرکەوتو |
ژ. کۆتای ژن |
تێبینی |
١. |
یەکێتی |
١٢،٥٣٠ |
١ |
- |
- |
- |
٢. |
یەکگرتو |
٧،٨٤٧ |
١ |
- |
- |
|
٣. |
پارتی |
٤،٩٤٠ |
١ |
- |
١ |
ئەگۆڕدرێت بۆ ژن |