گرنگ

كۆبونەوەی تەیف سامی و بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین و تی بی ئای لەسەر داوای سودانییە

2024-11-14

 


#بوار
كۆبونەوەی ئەمرۆی وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ بانكەكانی رەشیدو رەفیدەین و تی بی ئای، لەسەر داواكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بووە.

لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبونەوەیەک لە نێوان وەزیری دارایی عێراق و بەڕێوەبەرانی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین و تی بی ئای ئەنجام دەدرێت. کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆ لەسەر تەوتین و هەژماری من.

لەسەردانەکەی دوێنێی سودانی بۆ لای حزبە سیاسییەکانی هەرێم بەشێک لەو حزبانە بەتایبەت یەکێتی داوایان کردووە سودانی کار ئاسانی بۆ کردنەوەی لقی بانکە عێراقیەکان لە هەرێم بکات و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە تەوتین جێبەجێ بکرێت.

بەرپرسانی یەكێتی لە كۆبوەكەیاندا لەگەڵ سودانی گلەییان لە سودانی كردووە کە سەرەڕای چەندین داواکاری بۆ تەوتینی موچەی فەرمانبەران وەڵامدانەوەی حکومەتی عێراق و بانکە فیدڕاڵیەکان وەک پێویست نەبووە.

سودانی لە کۆبونەوەکانیدا لە سلێمانی ئەوەی ڕاگەیاندووە داوای کۆبونەوەی لەتەیف سامی وەزیری دارای عێراق کردووە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین و تی بی ئای كردووە لەسەر پرسی هەژماری من و تەوتین و کردنەوەی لقی نوێ لە هەرێمی کوردستان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color