گرنگ

960 هەزار ئاوارەو پەنابەر و بیانی لە هەرێم دەژین

2024-11-29

 

  #بوار لەسەرژمێریدا نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارەو پەنابەر و كەسانی بیانی لە هەرێم تۆمار کراون. بەپێی خەمڵاندن نزیکەی ٥۰۰ هەزار کەس هەرێمی کوردستانیان بەرەو ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم بەجێهێشتووە و لە دەرەوەی هەرێم تۆمار کراون. بەپێی ئەو داتایانەی دەست بوار کەوتوون، ۹٦۰ هەزار و ۲٨٨ کەس وەک ئاوارە و پەنابەر و بیانی لە هەرێم تۆمار کراون. کە پێکهاتوون لە ٦۷٨ هەزار و ۱۳٨ کەسی ئاوارەی ناوخۆی عێراق زۆرینەیان عەرەب و پاشان کوردانی ئێزیدی و مەسیحین. 525 هەزارکەسی ئاوارە لە دەرەوەی کامپەکان دەژین و ۱٥۳ هەزار کەس لەناو کامپەکان دەژین. 282 هەزار و ۱٥۰ پەنابەر و بیانی لە هەرێم دەژین کە ۲٦۳ هەزار و ۹۹ کەسی پەنابەری ڕۆژئاوای کوردستان و سورین و زۆرینەیان لە پارێزگای دهۆکن و ٨هەزار و ٨٨٦ پەنابەری باکوری کوردستان و تورکیان و ٨ هەزار و ۷٤ پەنابەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دوو هەزار و ۹۱ کەسی وڵاتانی تر لە هەرێمی کوردستان دەژین. دانیشتوانی خانەخوێی هەرێمی کوردستان پێنج ملیۆن و ٤۱۰ هەزار کەسە و نزیکەی ۲۰۰ هەزار هاوڵاتی قەزای شێخان و ناحیەکانی گوێر و فایدە و دیبەگەو سنوری دیاله و دەوروبەری چەمچەماڵ لەسەر هەرێم هەژمار نەکراون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەس گەڕاونەتەوە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم. بەو پێیە دانیشتوانی هەرێم جگە لە ئاوارەو پەنابەر بە نزیکەی شەش ملیۆن و ۱٥۰ هەزار کەس دەخەمڵێنرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color