#بوار بەپێی زانیارییەكانی بوار ئەندامانی فراكسیۆنی یەكگرتوو دوای سوێندخواردنیان لە نێو هۆڵی پەرلەمان دەمێننەوە. بەپێی زانیارییەكانی بوار، ئەندامانی فراكسیۆنی یەكگرتوو دوای سوێندخواردنیان لە هۆڵی پەرلەمان دەمێننەوەو هاوشێوەی پەرلەمانتارانی پارتی و یەكێتی هۆڵی پەرلەمان جێناهێڵن. بریار بوو لە یەكەمین كۆبونەوەی پەرلەمان دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، بەڵام بەهۆی ڕێكنەكەوتنی پارتی و یەكێتی، پەرلەمانتارانی ئەو دوو حیزبە بۆ تێكدانی رێژەی یاسایی هۆڵی كۆبونەوەی پەرلەمان جێدەهێڵن و كۆبونەوەكە كۆتایی پێدێت.