بوار، تایبه‌ت به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست بوار كه‌وتووه هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌و ئاڕاسته‌یه له ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرى دیكه له‌گه‌ڵ به‌غدا بگاته رێككه‌وتن به‌مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌ى بڕى 430 ملیار دینارى دیكه به‌شێوه‌ى موناقه‌له و گواستنه‌وه به‌مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى مووچه‌ى هه‌رسێ مانگى 10 و 11 و 12. دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕیاریدا به‌مه‌به‌ستى ناردنى 760 ملیار دینار بۆ هه‌ریه‌كێك له مووچه‌ى مانگه‌كانى 10 و 11 و 12ى 2024 و بڕى 240 ملیار دینار كورتهێنان بۆ هه‌رمانگێك دروستبوو. له ئێستا هه‌ردوو حكومه‌تى به‌غداو هه‌رێمى كوردستان رێگه‌یه‌كى یاساییان دۆزیه‌وه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و كورتهێنانه كه زیاتره له 700 ملیار دینار. بوار زانیویه‌تى، وابڕیاره بڕى 430 ملیار دینار له فه‌سڵى نۆیه‌مى یاساى بودجه‌ى عێراق كه بڕیتییه له کەڵەکەبووی مووچەی شەهیدان (رواتب التراكمییه شهدا) بگوازریته‌وه سه‌ر پشكى هه‌رێمى كوردستان به‌م شێوه‌یه به‌شێك له كورتهێنانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌شێكى داهاتى ناوخۆى پڕبكرێته‌وه. بوار زانیویه‌تى، ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایى عێراق بۆ ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و گواستنه‌وه‌یه داواى ره‌زامه‌ندى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى كردووه. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، دواى ره‌زامه‌ندى به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌و گواستنه‌وه‌یه بۆ هه‌رمانگێك به‌غدا بڕى 110 بۆ 125 ملیار دینارى دیكه ده‌نێرێت كه نزیكده‌بێته‌وه له 900 ملیار دینار. به‌مه‌به‌ش كورتهێنانى مانگانه‌ى هه‌رێم له نێوان 60 بۆ 70 ملیار دینار ده‌بێت ده‌توانرێت به داهاتى ناوخۆ پڕبكرێته‌وه. هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، وردبینیكردن بۆ لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆ مانگى 11 له ماوه‌ى یه‌ك بۆ دوو رۆژ ته‌واو ده‌بێت و یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه لیستى مووچه‌ى مانگى 12 بنێردرێت به‌هۆى دواخستنى حساباتى كۆتایى ساڵ هه‌ردووك مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى مانگى 11 و 12 به‌یه‌كه‌وه بنێردرێت.