بوار، تایبەت
لیژنەی ئەمنیی سلێمانی روونكردنەوەیەكی لەسەر بڕیاری گرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا دەركرد و رایانگەیاندووە، بەهیچ جۆرێك پاشگەز بونەوە و گۆرانگاری بەسەر بڕیارەكەمان نەھاتووە، جەختیش دەكەنەوە كە ئەو بڕیارە بڕیارێكی سەرپێی نییە.
لە روونكردنەوەكەی لیژنەی ئەمنی سلێمانی ئەوەهاتووە،لە چەند پەیج و ماڵپەر و كەناڵێكی راگەیاندن ھەواڵێكی ناڕاست و بەمەبەست وچەواشەكارانە بڵاو كراوەتەوە كە گۆڕانكاری بەسەر بڕیاری دەستبەسەرا گرتن و قەدەغە كردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان كراوە ، یاخود بڕیارەكە گۆرانگاری بەسەر ھاتووە و ھەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێكی بێ سەرەتا ناگرێتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئێمە وەك لیژنەی ئەمنی سلێمانی و بۆ ھەموو لاێكی رادەگەێنین كە ئەم ھەواڵە دوورە لە راستییەوە و بەھیچ جۆرێك ھیچ پاشگەز بونەوە و گۆرانگاری بەسەر بڕیارەكەمان نەھاتووە چونكە بڕیارێكی سەرپێیی نەبووە و زۆر بەووردی دیراسە كراوە و كۆدەنگی و ھەماھەنگی سەرجەم لاێنەپەیوەندیدارەكانی لەسەرە.
لیژنەی ئەمنی سلێمانی جەختیش لەوەدەكەنەوە كە مەبەست لەدەركردنی ئەو بڕیارە بۆ ئەوەیە كە كۆتایی بە پاشاگەردانی ویاساشكێنی وشێواندنی سیمای شارستانی و ئارامی شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیرین ، و زۆر جدی و سوورین لەسەر جێ بەجێ كردنی ھەر بڕیارێك دەبین كە بڕیاری لەبارەوە بدەین.