بوار، تایبەت ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت، دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان حكومەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بێت، جەختیشدەكاتەوە وەك یەكێتی سورین لەسەر جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی بە هاووڵاتیانمانداوە ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەكۆنگرەیەكی ڕرژنامەوانیدا سەبارەت بە گفتووگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: حكومەتی داهاتوو دەبێت حكومەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بێت و یەكێتیش رۆڵی كارا ببینێت لە كابینەكەدا، بەڵام تا ئێستا بۆ ئەوە هیچ رێككەوتنێك نەكراوە. ئاماژەی بەوەشكرد، وەك یەكێتی سورین لەسەر جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانمان داوە هاوكات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانە دەكەین لەبانگەشەدا دابوومان و بەڵێنەكانمان لەناوچەجێناكۆكەكانیش جێبەجێ دەكەین. هەر لە كۆنگرەكەدا ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشی باسكرد، ئیدارەی نوێی كەركوك كۆمەڵێك پرۆژەی كاروگرنگی كردووە، كۆمەڵێك پرۆژەی باشی تریش بەڕێوەیە، تەنها دامەزراندن ماوە ئیدارەی خۆجێی شارەكە و ئێمەش هەوڵی بۆ دەدەین و گەنجەكانمان دادەمەزرێنین.