ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاوی كردەوە، داهاتی ئەمساڵی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین برتی بووە لە بڕی ٨٦٣ ملیار و ٥٩٥ ملیۆن و ٦٦٦ هەزار و ٦٩١ دینار بووە بەوەش بەرارورد بە ساڵی ڕابردوو داهات كەمیكردووە.. ماڵپەڕی شەفافییەت، كە لەلایەن نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپرەشتی دەكرێت داهاتی ئەمساڵی سلێمانی بڵاوكردەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوەكە كۆی گشتی داهاتی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەرین لە ئەمساڵدا بریتی بوووە لە بڕی ٨٦٣ ملیار و ٥٩٥ ملیۆن و ٦٦٦ هەزار و ٦٩١ دینار. ئاماژە بەوەشكراوە، كۆی داهاتی ساڵی ٢٠٢٣ـی سلێمانی بریتی بووە لە یەك ترلیۆن و ١٧٣ ملیار و ٦١٨ ملیۆن و ٣٥٣ هەزار و ٣١٥ دینار، پێیەش ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو داهاتی سلێمانی بە بڕی ٣١٠ ملیار دینار كەمتر بووە.