گرنگ

ئاڵای ئەمەریکا لەسەر بەڕێوەبەرایەتی کانتۆنی کۆبانی هەڵکرا

2024-12-15

 

ئێوارەی ئەمڕۆ ۱٥ی ۱۲، هێزێکی ئەمەریکی لە چەند شوێنێکی شاری کۆبانی جێگیربوون و ئاڵای ئەمەریکا لە چەند شوێنێکی شارەکە هەڵکرا. ئاڵای ئەمەریکا لەسەر دامەزراوە حکومییەکان و بینای باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی کانتۆنی کۆبانی هەڵکرا وەک ئاماژەیەک بۆ بوونی هێزی ئەمەریکی دژی هێرش و پەلامارە بەردەوامەکانی تورکیا و گروپەکانی نزیک لەو وڵاتە. دوای کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە بەشێک لەناوچەکانی خۆرهەڵاتی ڕووباری فورات، هێزەکانی ئەمەریکا شوێنی سەربازگەکانی ڕووسیا دەگرنەوەو ئەمڕۆ هێزێکی ئەمەریکی گەیشتە ناوەندی شاری کۆبانی و لە چەند شوێنێکی شارەکە جێگیر بوون. بەهەڵکردنی ئاڵای ئەمەریکا پەیام بەتورکیا و گروپەکانی نزیک لەو وڵاتە دەدرێت کانتۆنی کۆبانی لە ژێر پاراستنی هێزەکانی ئەمەریکادایە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color