گرنگ

وردەکاری دابەشکردنی مووچە لە رێی هەژماری من

2024-12-19

 

زیاتر لە ۱۹۱ هەزار مووچەخۆر مووچەی مانگی دە لە ڕێگای ATM و بە کارتی هەژماری من وەردەگرن کە نزیکەی ٥۰ هەزار مامۆستا و ۲۷ هەزار پێشمەرگەی تێدایە. بەپێی زانیاریەکانی بوار، بۆ مووچەی مانگی دەی فەرمانبەران ۲۹٤ ئامێری ATM و لە ۹۱ شوێن لە هەرچوار پارزگاکەی هەرێم کاران و نزیکەی ۱۷۰ ملیار دینار لە مووچەی فەرمانبەران بەڕێگای ATM دابەش دەکرێت. لە پارێزگای سلێمانی تا ئێستا نزیکەی ۱۰ هەزار مووچەخۆر مووچەکانیان خراوەتە سەر ATM کە لەناویاندا شەش هەزار پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان هەیە. لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا یەکێتی هەژماری منی ڕەتکردەوەو کارەکانی هەژماری من لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ڕاگیرا، بەڵام لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک زیاتر لە ۹٦ لەسەدی فەرمانبەران و مووچە خۆران لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار کراوەو چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ سەرەتای ساڵی نوێ ژمارەی ئەو فەرمانبەر و مووچە خۆرانەی بە سیستەمی هەژماری من مووچە وەردەگرن بگاتە نزیکەی ۳۰۰ هەزارکەس و لەگەڵ کۆتایی ساڵ ژمارەکە ملیۆنێک کەس تێپەڕێنێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color