وابڕیاره له ماوه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌زاره‌تى دارایى عێراق بڕى 1 تریلۆن و 200 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بۆ مانگه‌كانى 11 و 12 بنێرێت. بوار به‌دواداچوونى كردووه، وابڕیاره بۆ كورتهێنانى مووچه‌ى مانگى 11 كه زیاتر له 336 ملیار دیناره‌و مووچه‌ى مانگى 12 كه 996 ملیار دینار وه‌زاره‌تى دارایى عێراق بڕى 1 تریلۆن و 200 ملیار بنێرێت. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنان بۆ مانگى 11 و 12 له رێگه‌ى گواستنه‌وه و موناقه‌له‌ى پاره‌یه له ناو یاساى بودجه ده‌بێت و به‌شێكیشى له رێگه‌ى داهاتى ناوخۆى هه‌رێم پڕده‌كرێته‌وه. بوار زانیویه‌تى، به ئه‌گه‌رێكى زۆر ناردنى به‌شێك له ته‌مویلى پاره به تایبه‌ت بۆ مووچه‌ى مانگى 11 ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتوو.