گرنگ

پارەی مووچە مانگانە گەیشتووەتە تریلیۆنێک و ٦٤ ملیار دینار

2025-01-03

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بەغدا لە ساڵی ۲۰۲٤ بڕی ۱۰ تریلیۆن و ۷٥۲ ملیار و ٥۲۱ ملیۆن دیناری ڕەوانەی هەرێم کردووە کە لەو بڕە ٦۳۱ ملیار و ۳۳٥ ملیۆن دیناری بۆ مانگی یانزە و ٤٤۱ ملیار و ٤۹۳ ملیۆن دیناری بۆ مانگی دوازدە هاتووە و نۆ تریلیۆن و ٦۷۹ ملیار و ۷٥۰ ملیۆن دیناری بۆ دە مانگی یەکەمی ئەمساڵ هاتووە تێکڕا هەر مانگێک نزیکەی ۹٦٨ ملیار دینار دەکات. وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە «لە داهاتی ناوخۆ بڕی ۹٦۰ ملیار دیناری بۆ مووچە خەرج کردووە». کە هەر مانگێک ۹٦ ملیار دینار دەکات. بەو پێیە قەبارەی پارەی مووچە بۆ هەر مانگێک گەیشتووەتە تریلیۆنێک و ٦٤ ملیار دینار. بۆ مووچەی هەردوو مانگی ۱۱ و ۱۲ بڕی تریلیۆنێک و ۷۲ ملیار و ٨۲٨ ملیۆن دینار گەیشتووەتە هەرێم و بڕیارە بۆ هەریەک لەو مانگانە ۷٦۰ ملیار بنێردرێت و ٤۳۰ ملیار دیناری تر بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان ڕەوانە بکرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color