باندێکی مەترسیدار لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەستگیردەکرێن کە ڤیدیۆی ڕووتی چەندین کەسییان تۆمارکردووە و لە بەرامبەردا داوای پارەیان کردووە. پۆلیسی گەرمیان لەسەر سکاڵای کەسێک باندێکی دەستگیرکرد کە ڤیدیۆی ڕووتی هاوڵاتیانیان تۆمار کردووەو دواتر هەڕەشەیان لێکردون کە ئەگەر پارەیان پێ نەدەن ئەوا ڤیدیۆکان بڵاوی دەکەنەوە. بەپێی زانیاریەکانی بوار، باندەکە پێکهاتوون لە سێ پیاو و ژنێک. ژنەکە پەیوەندی لەگەڵ چەندین کەس داناوە دواتر ژووانی لەگەڵ داناون و وێنە و ڤیدیۆیان گیراوە و دواتر بەرامبەر وەرگرتنی پارە بڵاو نەکراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان، ژنەکە پەیوەندی لەگەڵ پیاواندا داناوە و بۆ ژووان و پەیوەندی سێکسی بانگهێشتی کردون. لەو کاتەدا سێ پیاوەکەی تری نێو باندەکە هاتونەتە شوێنەکەو وێنەو ڤیدیۆی پیاوەکەیان بەڕووتی گرتووە و هەڕەشەیان لێکردووە بەرامبەر پارە ڤیدیۆو وێنەکان بڵاو ناکەنەوە. باندەکە ماوەیەکی زۆرە ئەو کارە دەکەن و لەگەڵ چەندین کەس ئەو کارەیان کردووەو پارەیان وەرگرتووە و لەناویاندا سەرمایەدار و پلەداری سەربازی هەیە. دواتر بەهۆی سکاڵایەکەوە کارەکانی باندەکە ئاشکرا بووەو دەستگیرکراون و دۆسیەکەیان ڕەوانەی دادگا کراوە.