گرنگ

حکومەتی هەرێم ۲۳ ملیار دیناری لە فرۆشتنی چیمەنتۆی تاسڵوجە دەست کەوتووە

2025-01-03

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داهاتی پشکی خۆی لەکارگەی چیمەنتۆی تاسلوجە لە ئەمساڵدا ۲۲ ملیار و ٨۳٤ ملیۆن دینار داهاتی هەبووە و کارگەی چیمەنتۆی تاسلوجە تاکە گارگەیە حکومەت بەو ڕێژە زۆرە لە ساڵێکدا داهاتی دەبێت. لەو داهاتەی بۆ حکومەت گەڕاوەتەوە پێنج ملیار و ۲٨٦ ملیۆن دیناری بەشێوەی نەختینە بووەو ۱۷ ملیار و ٥٤٨ ملیۆنی بە مەشێوازی مەقاسە پاکتاو کراوە. تێکڕا مانگانە حکومەتی هەرێم مانگانە یەک ملیار و ۹۰۰ ملیۆن دینار داهاتی لە کارگەکە دەست کەوتووەو داهاتەکە گەڕاوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی فرۆشتنی چیمەنتۆ. کارگەی چیمەنتۆی تاسلوجە ساڵی ۱۹٨۱ تا ساڵی ۱۹٨٥ بنیات نراوە و کارگەیەکی حکومی بووە و حکومەتی هەرێم ئیدارەی سلێمانی کارگەکەی بەگرێبەستێک داوەتە فاروق گروپ و کۆمپانیای لاڤارج و ئەو کۆمپانیایانە بەڕێوەی دەبەن و کارگەکە نۆژەن کراوەتەوە و لەبەرامبەردا حکومەت پشکێکی لەکارگەکەدا هەیە. کارگەی چیمەنتۆی تاسلوجە دەکەوێتە ناوچەی تاسلوجەی سلێمانی و توانای بەرهەم هێنانی شەش هەزار و ٤۰۰ تۆن چیمەنتۆی هەیە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color