گرنگ

حکومەتی هەرێم سێ تریلیۆن و ٦۱۹ ملیار خەرجی هەبووە

2025-01-03

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارای هەرێمی کوردستان حکومەتی هەرێم لەماوەی ساڵی ڕابردوو لە داهاتی ناوخۆ سێ تریلیۆن و ٦۱۹ ملیار دینار خەرجی هەبووە و بریتین لە چەند جۆرێکی جیاوازی خەرجی . بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارای هەرێمی کوردستان حکومەت مانگانە ۱٦۰ ملیار دینار خەرجی هەبووە ئەو خەرجیانە بۆ کارەبا و خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆیی خوێندکاران و نەخۆشخانەکان و وێستگەکانی ئاو و خزمەتگوزاری پاکردنەوەی زبڵ و خاشاک و هەڵسووڕانی خەرجی فەرمانگە و دامەزراوەکانی حکومەت بووە و لە ساڵێکدا دەکاتە یەک تریلیۆن و ۹۲۰ ملیار دینار. وەزارەتی دارای ئاشکرای کردووە حکومەت ۹٦۰ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی بۆ مووچە تەرخان کردووە و ۳۹۹ ملیار دیناری وەک پشکی حکومەتی ناوەند لە داهاتی ناوخۆ بۆ شەش مانگ ڕادەستی بەغدا کردووە. وەزارەتی دارای ڕایگەیاندووە لە مانگی تەمووزەوە تا ئێستا حکومەتی هەرێم زیادەی پارەی هاوتاکردنی خانەنشینی داوە کە مانگانە ٦۰ ملیار دینار بووە و تێکڕا بۆ پێنج مانگ گەیشتووەتە ۳۰۰ ملیار دینار و ماوەی دوو مانگە مامۆستایانی وانەبێژ کراون بەگرێبەست و مانگانە پێویستیان بە ۲۰ ملیار دینارە و لەمانگی دە و یازدە بۆیان خەرجکراوە . تێکڕا حکومەتی هەرێم بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە و خەرجی حکومەت و گەڕانەوەی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا مانگانە زیاتر ۳۰۱ ملیار دیناری خەرج کردووە .

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color