وا بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو گەڕێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان پارتی و یەکێتی دەست پێبکات و ئەگەر ڕێککەوتنی ئەو دوو حیزبە نزیکە لە یەکتر. بەپێی زانیارییەکان، یەکێتی لەسەر شێوازی حوکمڕانی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کێشەی هەبووە و لە گفتوگۆکانی نێوان ئەو هێزە میکانزمێکی ڕێککەوتنی نێوانیان دۆزراوەتەوە و ئەگەری ئەوە هەیە دانوستانەکان زۆر درێژە نەکێشێت و گفتوگۆکانیان بە ڕێککەوتن کۆتایی بێت. بەپێی زانیارییەکان، پارتی بە چەند مەرجێکی یەکێتی ڕازی بووەو لە کابینەی داهاتوو تێبینییەکانی یەکێتی لە شێوازی حوکمڕانی لەبەرچاو دەگیرێت.