گرنگ

داهاتی نانەوتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ۲۷٦ ملیار دینار کەمی کردووە

2025-01-04

 


#بوار
سایتی شەفافیەتی سەربە نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی ساڵی ڕابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەی بڵاو کردەوە کە بریتیە ٨۹۷ ملیار و ٤۰۳ ملیۆن دینار لەکاتێکدا داهاتی ساڵی ۲۰۲۳ی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە یەک تریلیۆن و ۱۷۳ ملیار و ٦۱٨ ملیۆن دینار بووە و داهاتی ۲۰۲٤ بەبەراورد بە داهاتی ساڵی ۲۰۲۳ بڕی ۲۷٦ ملیار و ۲۱٥ ملیۆن دینار کەمی کردووە .
بەپێی داتاکانی سایتی شەفافیەت ساڵی ۲۰۲۳ تێکڕا داهاتی مانگانە ۹۷ ملیار و ٨۰۱ ملیۆن دینار بووە بەڵام لەساڵی ۲۰۲٤ داهاتی مانگانە کەمی کردووە بۆ ۷٤ ملیار و ۷٨۳ ملیۆن دینار  و بەوەش داهات مانگانە ۲۳ ملیار و ۱٨ ملیۆن دینار کەمی کردووە.
سایتی شەفافیەت ڕۆژانە داهاتی نانەوتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بڵاو دەکاتەوە کەلە ڕێگای گەنجینەکانی ۱ و ۲ ی سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین و هەڵەبجەو چەمچەماڵەوە کۆدەکرێنەوە

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color