گرنگ

ئەگەرەكانی گۆڕانكاری لە ناوچەكە، سودانی دەباتە تاران

2025-01-06

 

 بوار، تایبەت بەهۆی ئەگەرەكانی گۆڕانكاری لە ناوچەكە بڕیارە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی بچێتە ئێران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەدا كۆببێتەوە و باس لە ئەگەرەكانی گڕانكارییەكان بكەن. ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق ( واع) بڵاویكردەوە، بڕیارە ڕۆژی چوار شەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەردانی ئێران بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێراندا چەند پرسێكی دووقۆڵی و دواین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە تاوتوێ بكەن. ئاماژە بەوەشكراوە، سەردانەكەی سودانی دوای ئەوەدێت كە چەند گۆڕانكارییەكی گەورە لە ناوچەكەدا روویداوە و بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ كاریگەریی رووداوەكانیش بەر بەغدا و تاران كەوتووە و ئەگەری گۆڕانكاری دیكەش لە ئارادایە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color