بوار،تایبەت وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەی خورمەڵە بۆ 500مێگاوات زیاد دەكات، بەو هۆیشەوە بەوەش پێدانی كارەبا بەهاووڵاتیان زیاد دەبێت. ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایگەیاند: لە سەرەتای ساڵی ڕابردووەوە تا سەرەتای ساڵی نوێ بڕی پێدانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان بەگشتی لەنێوان حەوت كاتژمێر بۆ 10 كاتژمێر بووە و بڕەكەش بەگوێرەی پارێزگاكان دەگۆڕێت. ئاماژەی بەوەشكردووە، پێدانی كارەبای نیشتمانی لە پارێزگای سلێمانی كەمتر لە پارێزگاكانی دیكەی هەرێمە و لە هەولێر پێدانی كارەبا لەنێوان هەشت بۆ 10 كاتژمێر بووە، بەڵام لە ناوچە كوێستانییەكان كەمتر بووە، بەڵام لە سلێمانی لەنێوان حەوت بۆ نۆ كاتژمێر و لە دهۆكیش هەشت بۆ نۆ كاتژمێر بووە لە شەو و ڕۆژێكدا وتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبا ئەوەشی ئاشكراكردووە، تامانگی شوباتی ئەمساڵ بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەی خورمەڵە 500 مێگاوات زیاد دەكات و بەوهۆیشەوە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان زیاتر دەبن.