گرنگ

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەردانی توركیا دەكات و ئەجێندای كۆبوونەوەكانیش نەزاندراوە

2025-01-07

 


#بوار

ماڵپەڕی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە مەسروبارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی توركیا دەكات و لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە. بە بێ‌ ئەوەی ئەجێندای كۆبوونەوەكە ئاشكرا بكەن.

ماڵپەڕی فەرمی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بلاویكردەوە كە ئەمڕۆ سێشەممە، 7/1/2025 رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە كۆشكی سەرۆكایەتی كۆمار لە ئەنقەرە پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەر لە دیداری لەگەڵ ئەردۆغان، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەكات، لەبارەی ئەجێندای كۆبوونەوەكان هیچ زانیارییەكی فەرمی بڵاونەكراوەتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدا كە وابڕیارە سبەی چوار شەممە محەمەدەشیاع سودانی بەسەردانێكی فەرمی بگاتە تارانی پایتەختی ئێران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color