#بوار
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەهۆكاری خراپی ئەزمونی ئەو كەسانەی پۆستیی وەزیرییان وەرگرتووە بەشداری لە كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم ناكات.
بەپێی زانیارییەكانی بوار، یەكگرتووی ئیسلامی نایەوێت بەشداری لەكابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات. ئەمەش بەهۆی بوونی بڕیارێكی پێش وەختەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەو بارەوە.
بەپێی زانیارییەكانی بوار، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی پێی وایە بە بەشداریكردنییان لە كابینەی حكومەت تەنیا ئەو كەسانە سود مەند دەبن كە لەو كابینەیە پۆست وەردەگرن. بەڵام وەك حیزب بە گشتی زیان مەند دەبن.
بەپێی زانیارییەكانی بوار، سەڵاحەددین محەمەد بەهاددین پێی وایە بەشداریكردنی یەكگرتوو لە كابینەی حكومەت هیچ خزمەتێك بەبەرژەوەندییە گشتییەكانی خەڵك ناكات و ئەوان بە وەزارەتێك یا چەند وەزارەتێك ناتوانن هیچ لە بارو دۆخی هاوڵاتیان بگۆڕن. بۆیە بەشداریكردنییان دەبێتە عەیبە بەسەرییانەوە.
بەپێی زانیارییەكانی بوار، یەكگرتووی ئیسلامی پێی وایە بەپێی ئەزموونی بەشداریكردنییان لە كابینەكانی ڕابردووی حكومەتی هەرێم، وەزیرەكانیان ئەزمونێكی جیاوازیان پێشكەش نەكردووە كە ببێتە هۆی چاكسازی لەو وەزارەتانەی وەریانگرتووە.
بەشێك لە ڕێكخستنەكانی یەكگرتوو پێیان وایە بەشداریكردنی یەكگرتوو لە كابینەكانی ڕابردوو تەنیا بووەتە هۆی دەوڵەمەند بوونی چەند بەرپرسێكی یەكگرتوو، دواتریش ئەو بەرپرسانە یا وازیان لە یەكگرتوو هێناوە یاخود لە ماڵەوە دانیشتوون و هیچ كارێك بۆ یەكگرتوو ناكەن.