پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت کە پێویستە کورد بە کۆی دەنگ لە بەغدا بکشێتەوە. پێشەوا هەورامانی دەڵێت «وەزارەتی دارایی عێراق پابەندی بڕیاری دادگای فیدراڵی نەبووە، پابەندی هیچ ڕێککەوتنێک نەبووە لە بارەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان» وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت «ئەمساڵ بەتەنها لە کۆی 3 ترلیۆن 2 ترلیۆنی ناردووە، ئەوەی لەسەر شانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بووە کردوویەتی، بەڵام بەغدا و وەزارەتی دارایی عێراق پابەندی هیچ نەبووە». پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، دەڵێت؛ ئەگەر وا بڕوا بەغدا پابەندی ڕێککەوتن و بریاری دادگای فیدراڵی نەبێت ئەوە بە کۆی دەنگ کورد دەبێت لە بەغدا بکشێتەوە.