#بوار نوێنەری خاوەن ئوتومبێلە بێ سەرەتاکان ئامادە نییە وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە کە چ کاتێک ئەو خاوەن ئوتومبێلە بێ سەرەتایانە ئازاد دەکرێن کە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەی سلێمانی کردبوو. ئەمرۆ سوارە عومەر، نوێنەری خاوەن ئوتومبێلە بێ سەرەتاکان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە گردی دەباشان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا چارەسەربوونی کێشەی هاتووچۆکردن و دەستبەردارگرتنی ئوتومبێلەکانیانی بۆ ماوەیەکی کاتی راگەیاند. لە وەڵامی ئەو پرسیارەش کە چ کاتێک ئەو خاوەن ئوتومبێلە بێ سەرەتایانە ئازاد دەکرێن کە لە خۆپیشاندانەکەی رۆژی سێشەممە لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراون، ناوبراو تەنها وتی "هیچ خاوەن ئوتومبێلێکی بێ سەرەتا دەستگیر نەکراوە". ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ سەرچاوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێم لە سلێمانی بە بواری راگەیاند، ژمارەیەک خاوەن ئوتومبێلی بێ سەرەتا لە خۆپیشاندانەکەی سلێمانی بەهۆی دروستکردنی "پشێوی و هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان" بەپێی ماددەی ١٠ی یاسای خۆپیشاندان دەستگیرکراون.