گرنگ

 گرنگ

مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو: پەیوەندییەكانی ئەمینداری گشتی دەخەینە خزمەتی چەسپاندنی مافی گەلەکەمان لە رۆژئاوا

2025-01-09

 

مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو ئیسلامی راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوەو ڕایدەگەیەنێت «پەیوەندییەکانی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو دەخەینە خزمەت چەسپاندنی مافی گەلی کورد لە رۆژئاوا». بەپێی ناوەڕۆکی ڕاگەیاندراوی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو، یەکگرتوو پەیوەندییە حیزبییەکانی خۆی و خودی ئەمینداری گشتی دەخەنە خزمەتی چارەسەرکردن و چەسپاندنی مافی گەلی کورد لە رۆژئاوا و درێژەدان بە هەوڵەکانیان لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و بەرقەراركردنی ئاسایش و ئارامی هەرێم و ناوچەكە و بەدەستهێنانی مافە رەواكانی گەلی كورد. لەتەوەرێكی دیکە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو، پرسی موچەو كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا تاوتوێكراوەو جەختیان کردووەتەوە كە پێویستە هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا دەستوبرد بكەن لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان و دابینكردنی خزمەتگوزاری پێویست بۆ هاوڵاتیان و موچەی فەرمانبەران بە شێوەیەكی مانگانە و بەبێ دواكەوتن و فەوتان دابەشبكەن. مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو دەڵێت «مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو جەختی كردەوە لەوەی كە هەرچی زووترە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان پێكبهێنرێت و پەرلەمان كارا بكرێـت و رۆڵی گرنگی خۆی ببینێ، هەروەها تەئكیدكرایەوە لەوەی كە یەكگرتوو لە كابینەی نوێی حكومەت بەشدار نابێت و درێژەدەدا بە رۆڵی ئۆپۆزسیۆنی خۆی لە پەرلەمانی كوردستان».

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color