گرنگ

 گرنگ

هۆشداری دەدرێت لەبارەی ئەنجامدانی حەج بە ڤیزای ساڵی

2025-01-09

 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومەرەی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بۆ ئەمساڵ ڕێكارەكان توندكراون بۆ ئەوانەی كە دەیانەوێت بە ڤیزای ساڵی پرۆسەی حەج ئەنجام بدەن، جەختیش دەكاتەوە كە ئەو كۆمپانیایانەی بەو كارە هەڵدەستن لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكرێت. كاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم ڕاگەیاند: بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم لەگەڵ سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق كۆ بوونەتەوەو لەسەر دوایین ئامادەكارییەكان بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ هەردوولاچوونی ئەو هاوڵاتییانەیە بۆ بەجێ هێنانی فەریزەی حەج بە ڤیزەی ساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئەمساڵ ڕێكارەكان توندتر دەكرێن. ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كۆمپانیایانەی كە كارئاسانی بۆ ئەنجامدانی حەج بە ڤیزای ساڵی دەكەن لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەكرێت، هاوكات هەماهەنگییەكی زۆرباش لەڕووی دابینكردنی پاس و هەموو پێداویستییەكانی دیكە، لە نێوان هەردوولادا هەیە. وتەبێژەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم ئەوەشی وتووە، ئامادەكارییەكان بەردەوامن و لەماوەیەكی نزیكدا پشكنینی پزیشكی بۆ هەموو ئەو هاوڵاتییانە دەكرێت كە ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ گەڕاوەتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color