لە چەند كاتژمێری داهاتوودا كۆبونەوەیەكی بە پەلەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە شاری بەغدا بەڕێوەدەچێت. بەپێی زانیارییەكان، دوای گەڕانەوەی لە كۆماری ئیسلامی ئێران، سودانی داوای كۆبونەوەی بە پەلەی سەرجەم سەركردە عێراقییەكانی كردووە و لە هەرێمی كوردستانیشەوە نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بەرەو شاری بەغدا بەڕێكەوتوون بۆ بەشداری كردن لەو كۆبونەوە. بەپێی زانیارییەكان، سودانی بە پەلە سەرجەم سەركردە عێراقییەكانی ئاگاداركردووەتەوەو ئەو پەیامەی پێگەیاندوون كە پێویستە كۆبونەوەی بە پەلە بكرێت و ئەگەری پێشهاتی بە پەلەو چاوەڕواننەكراو هەیە.