گرنگ

ئێران لە سنوری عێراق بەنداوێک دروستدەكات كە لە%70ی ئاوی باراناو لە عێراق دەبڕێت

2025-01-10

 
بەرپرسێكی پێشووی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئێران لە نزیك سنووری ڕۆژهەڵاتی عێراق بەنداوێكی گەورە درووست دەكات، ئەمەش كاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق دەبێت، بە درووستكردنی ئەو بەنداوە نزیكەی لە %70 ی ئاوی باراناو كە لە ئێرانەوە دێت بۆ عێراق نامێنێت. ئەكرەم خەزاعی، سەرۆكی پێشووی شارەوانی مەندەلی ڕایگەیاند: دەسەڵاتدارانی ئێران بەنداوێكی گەورەیان بە ناوی بەنداوی “شەریف شا” لە بناری دۆڵی حەران درووست دەكەن، كە یەكێكە لە گرنگترین دۆڵە سنوورییەكان و ساڵانە بڕێكی زۆر باراناو لە قووڵایی خاكی ئێرانەوە بەرەو عێراق دێت. ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بەنداوە نزیكەی لە %70 ی ئاوی باراناو گل دەداتەوە و لە عێراقی دەبڕێت، بەنداوەكە دەكەوێتە دووری 30 كیلۆمەتر لە سنووری عێراقەوە، بەتەواو بوونی ئەو بەنداوە بەڕوونی كاریگەریی لەسەر بڕی ئاو عێراق دەبێت. سەرۆكی پێشووی شارەوانی مەندەلی ئەوەشی خستووەتەڕوو، ناوچە سنوورییەكان پێویستیان بە چارەسەری بەپەلە هەیە بۆ دامەزراندنی پڕۆژەی عەمباركردنی ئاو بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانە گەورەكانی لافاوەكان.
 
 
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color