وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێم بلاویكردەوە كە خواست لەسەر كارەبا بۆ حەوت هەزار و 500 مێگاوات بەرز بووەتەوە، لە كاتێكدا بەرهەمهێنانی كارەبا تەنیا سێ هەزار و 500 مێگاواتە هاوكات لەم كابینەیەدا هەزار و 500 مێگاوات كارەبامان زیادرووە بەڵام هاوبەشانی كارەباش 460 هەزار زیادیان كردووە. ئەمڕۆ شەممە وەزارەتیكارەبای حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە وەرزی زستانی ئەمساڵ، خواست لە كارەبا بۆ حەوت هەزار و 500 مێگاواتی تێپەڕاندووە، لە كاتێكدا بەرهەمهێنانی كارەبا تەنیا سێ هەزار و 500 مێگاواتە، هاوكات لە كابینەی نۆیەمدا هەزار و 500 مێگاوات زیاد كراوە، بەڵام لە هەمان كاتدا 460 هەزار هاوبەشی نوێی كارەبا زیاد بووە. ئاماژە بەوەشكراوە، خواستی كارگەكانی چیمەنتۆ و ئاسن و كارگە پیشەسازییەكانی تر و پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و سیتییەكان لەسەر كارەبا زیاتر بووە، هاوكات نەخۆشخانەكان و پڕۆژەكانی ئاو دەزگا ئەمنییەكان و بەندیخانە و خاڵە سنوورییەكان، كارەبای بەردەوامیان بۆ دابین كراوە، بۆیە تێكڕای كاتی پێدانی كارەبا لە ساڵی 2024دا 12:44 سەعات بووە وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئەوەشیان خستووەتەڕوو، تێچوونی بەرهەمهێنانی كارەبا لەناو قەیرانی دارایی و كێشە تەكنیكییەكانی گواستنەوەی سووتەمەنی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، هێرشە تیرۆریستییەكانی سەر كێڵگەكانی گاز و شوێنی كاركردنی كۆمپانیای دانەغاز، ئەوەندەی تر كاریگەریی نەرێنییان بۆ سەر بەرهەمهێنانی كارەبا دروست كردووە.