پارتی دیموكراتی كوردستان، هەوڵی ئەوەیدا كە كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم كابینەیەكی بنكە فراوان بێت و سەرجەم هێزە سیاسییەكان بەپێی قەبارەی خۆیان لە پەرلەمانی كوردستان بەشداری پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمیان پێبكرێت. بەڵام لە ئێستادا هەموو هەوڵە ناوخۆیی و ئیقلیمییەكان بۆ بەشداریكردنی هەر یەك لە نەوەی نوێ و یەكگرتووی ئیسلامی لە كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم شكستییان هێناوە. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، هه‌وڵه سیاسییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌باره‌ى به‌شداریكردنى هه‌ریه‌ك له نه‌وه‌ى نوێ و یه‌كگرتووى ئیسلامى له كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان شكشتى هێناوه و ئه‌و دوو هێزه به‌شدارى پێكهێنانی كابینەی دەیەم ناكه‌ن. بوار زانیویه‌تى، دواى شكستى پارتى له هه‌وڵى رازیكردنى حكومه‌تى بنكه فراوان و به‌شداریكردنى هه‌ریه‌ك لە نه‌وه‌ى نوێ و یه‌كگرتووى ئیسلامى له كابینه‌ى ده‌یه‌م، یه‌كێتیش دڵنیایى وه‌رگرتووه كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان نایه‌وێ هاوشێوه‌ى كابینه‌كانى دیكه هیچ هێزێكى دیكه له به‌رامبه‌ر یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان راستبكرێته‌وه. هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، به ئه‌گه‌رێكى زۆر جیاواز له كابینه‌كانى رابردووى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌نها له پارتى و یه‌كێتیى پێكدێت. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، لە ئێستادا پارتى و یه‌كێتیى گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێكى زاره‌كى به‌وه‌ى كه كابینه‌ى داهاتووى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جگه له پارتى و یه‌كێتیى و پێكهاته‌كان هیچ هێزێكى سیاسى به‌شدارى پێنه‌كرێت و پۆسته‌كان له نێوان خۆیان دابه‌شبكرێت. به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست بوار كه‌وتووه، له كابینه‌ى داهاتووى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌رجه‌م پۆسته گرینگه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له نێوان خۆیان دابه‌شبكرێت جگه له به‌شداریكردنى پێكهاته‌كان به ئه‌گه‌رێكى كه‌م هیچ لایه‌نێكى سیاسى دیكه له هێزه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتیى و هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌شداریان پێنه‌كرێت. بوار زانیویه‌تى، ئه‌و دابه‌شكردنه‌ى نوێییه‌ى پۆسته‌كان له نێوان پارتى و یه‌كێتیى له میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌فته‌ى رابردووى پارتى و یه‌كێتیى گفتووگۆى له‌باره‌یه‌وه كراوه و هه‌ردوولا له‌وباره‌یه‌وه هاوڕابوون.