کۆبونەوەی ئەمڕۆی مەزڵوم عەبدی و مەسعود بارزانی لە پیرمام بۆ نێوەندگیری نێوان تورکیا و رۆژئاوای کوردستان بووە. بەپێی هەواڵێکی بارەگای بارزانی، ئێوارەی ئەمڕۆ لە پیرمام مەسعود بارزانی پێشوازی کردووە لە مەزڵوم عەبدی سەرۆکی هێزەکانی سوریای دیموکرات. بەپێی زانیارییەکانی بوار، تەوەرێکی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان ئەو دوو سەرکردەیە بۆ نێوەندگیری بووە لە نێوان ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا. بە پێی زانیارییەکان، لە کۆبونەوەکەدا بارزانی چەند داواکارییەکی تورکیای بە مەزڵوم عەبدی گەیاندووەو بڕیارە چەند کۆبونەوەیەکی دیکە بەڕێوەبچێت لە نێوان مەزڵوم عەبدی و مەسعود بارزانی.