کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەزڵوم عەبدی سەرۆکی هێزەکانی سوریای دیموکرات پەیوەندی بە پێشنیاری سەرۆکی یەکێتییەوە نەبووە. میدیای فەڕمی و نافەڕمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەوەیان بڵاوکردەوە کە کۆبوونەوەی مەزڵوم عەبدی و مەسعود بارزانی لەسەر داواکاری بافڵ تاڵەبانی بووە. بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ بوار، ئەو زانیارییانەی ڕەتکردەوەو ڕایگەیاند کە کۆبونەوەی هەر یەک لە مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی هیچ پەیوەندی بە بافڵ تاڵەبانییەوە نەبووە.