بوار، تایبەت
وابڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە شاندێكی هەرێم كە پێكدێن لە وەزیری دارایی و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆببنەوە و داوای مووچەی مانگی 12 و مووچەی مانگەكانی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم بكەن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، ئامانجی سەردانەكە، تاوتوێكردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەگشتی، و داواكردنی تەواوكاری مووچەی مانگی 12ی و هەروەها مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئاماژە بەوەشكراوە كە شاندەكەی هەرێم پێكدێت لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی؛ ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە تا ئێستا چارەنووسی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەران بە نادیاری ماوەتەوە و هیچ ڕێككەوتنێكیش نەكراوە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم.05:08